بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەواڵی خۆش بۆ هاندەرانی مان یونایتد، لەم مانگە دوو گرێبەستی گەورە روودەدات

Yariga App

یاریگا –

دوای هەواڵە ناخۆشەکانی پێکان لە دەستپێکی یارییە ئامادەکارییەکان، بەتایبەت پێکانە درێژخایەنەکەی لێنی یۆرۆ، زانیاریی دڵخۆشکەر بە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد گەشت.

ئەم هاوینە مان یو دوای رکابەرێتیەکی سەخت لەگەڵ ریاڵ مەدرید توانی یاریزانە فەڕەنسیەکە بگوازێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد بە بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ. بەڵام لە یارییە دۆستانەکەیان بەرانبەر ئاسیناڵ تووشی پێکان هات و بەهۆیەوە نەشتەرگەریی ئەنجام بۆ درا و بۆ ماوەی حەوت مان دووردەکەوێتەوە. هەر بۆیە کارگێڕی مان یو کەوتنە خۆیان بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ بۆ هێڵی بەرگری. بەوەش جارێکیتر لە دەرگای بایرن میونشنیان دایەوە بۆ گواستنەوەی ماتیاس دی لیخت و نوسەیر مزراوی.

ئەو گفتوگۆیانە تا ئەمڕۆش هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوە بینی، بەڵام نوێترین زانیاریی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووس لە سکای سپۆرتس بڵاویکردووەوە ئەو دوو یاریزانە هەر لەم مانگە پەیوەندی بە مانچێستەرەوە دەکەن.

فلۆریان زانیویەتی کە گەر هەموو شتێک بەگوێرەی پلانەکان بڕوات ئەوا هەردوو گرێبەستەکە یەکلادەکرێتەوە و لە ئێستادا گفتوگۆی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت لەنێوان بایرن و مان یو.

ئەو رۆژنامەنووسە نووسیوشیەتی کە یانە ئینگلیزیەکە و ئێریک تێن هاخی راهێنەریش فشاری هەردوو یاریزانەکە دەکەن. باڤارییەکانیش دەیانەوێ بیانفرۆشێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button