ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راهێنەرە نوێیەکەیان ناساند

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی یەکیتی تۆپی پێی ئینلتەرا ناوی راهێنەرە نوێیەکان ئاشکراکرد و لە پێگە فەرمیەکانی خۆیانەوە ناساندیان.

دوای ئەوەی گاریس ساوسگەیت ئینگلتەرای جێهێشت پاش بێهیوابوونی هەڵبژاردەکە بۆ دووەم فیناڵی یۆرۆی لەسەریەک، پۆستەکە بە بەتاڵی مابووە و ناوی چەند راهێنەرێکی ناوخۆیی و بیانی لەسەر مێزی هەڵسەنگاندنەکانی یەکێتیەکە بوو.

دواجار ئەمڕۆ بە شێوەیەک فەرمی، هاوکات وەک ئەرکێکی کاتی لی کارسلی وەک راهێنەری نوێ ناسێندرا.

ناساندی ناوبراو بۆ هەرچی زووە دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانە لە پێش یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

لای خۆیەوە کارسی وتی

مایەی شانازییە رابەرایەتی ئەم هەڵبژاردەیە دەگرمە ئەستۆ لەسەر بنەمای ماوەی کاتیی. بەوپێیە من بە یاریزانەکان ئاشنام و شارەزای تۆپی پێی نێودەوڵەتیم، بۆ خۆی شتێکی مانادارە کە تیمەکە بەڕێوە ببەم لە کاتێکدا یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی راهێنەر.

کارسلی لە کاتێکدا ئەرکەکەی پێدەسپێردرێت کە سێ شێرەکان خولی نەتەوەکانی ئەورووپایان لەپێشە و لە یەکەم دوو یارییاندا کە 7 و 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچن، رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئێرلەندا و فنلەندا دەبنەوە و مانگێک دواتریش یاریی یۆنانیان هەیە لە هەمان پاڵەوانیتی.

بۆ ناسینی زیاتری ئەو راهێنەرە، خوێنەری ئەم بابەتەبن:

ئینگلتەرا ناوی راهێنەرە نوێیەکەیان رادەگەیەنن

بابەتی زیاتر

Back to top button