دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ رۆدریگۆ بڕیاری کۆتایی لە مەدرید دەدات و مان یونایتد بازاڕی گەرمکردووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەوڵێکی دیکە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی ئینگلیزی دەدات، کریستال پاڵاس ئۆفەرێکی 50 ملیۆنی بۆ مارک گێی رەتکردوە….

رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی هیچ نیازێکی بۆ جێهێشتنی ریال مەدرید نییە، تەنانەت ئەگەر مانچێستەر سیتی بیکاتە شوێنگرەوەی جولیان ئالڤارێزیش – ئاس

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی جاراد برانسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن بکات، بەهۆی پێکانی لێنی یۆرۆ – سەن

ماتیاس دی لیخت، بەرگریکاری هۆڵەندی و نوسەیر مەزراوی، بەرگریکاری مەغریبی بەیەکەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد دەکەن – سکای سپۆرتس

بایرن میونشن لە کێبڕکێی گواستنەوەی جۆناسان تا، بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزن کشایەوە – کیکەر

کریستال پاڵاس دووەم ئۆفەری نیوکاسڵ یونایتدی بۆ گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکار رەتکردەوە. بڕی ئۆفەرەکە گەیشتە 50 ملیۆن پاوەند – سکای سپۆرتس

جۆن تێکستەر، ملیاردێری ئەمریکی دەیەوێت ببێتە خاوەن پشکی کەمینە لە ئێڤەرتن – گاردیان

کریستال پاڵاس دەیەوێت ویلفرێد زاها بە خواستن لە گاڵاتەسەڕای بگەڕێنێتەوە سێلهێرست پارک، هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا بە گرێبەستێکی ئازاد کریستال پاڵاسی جێهێشتبوو – گاردیان

لێستەر سیتی شان بەشانی کریستال پاڵاس کار لەسەر گواستنەوەی زاها دەکات – ئاتلێتیک

وۆڵڤز لە نزیکەوە چاودێری کارلۆس فۆربس، ناوەڕاستکاری ئەیاکس دەکات، ئەمەش بەهۆی ترسی لەدەستدانی پێدرۆ نێتۆ بۆ چێڵسی – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button