ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا پەرەسەندنەکانی بازاڕی گواستنەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید

سیمیۆنی پلانێکی قووڵی داڕێشتووە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی و ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر گواستنەوەی سامو ئۆمۆرۆدیۆن، هێرشبەری ئیسپانی گەیشتنە رێککەوتن.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، ئۆمۆرۆدیۆن گرێبەستێک بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی حەوت ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژۆ دەکات، لە بەرامبەردا کۆنۆر گالاگێر دەبێتە جەنگاوەرێکی نوێی دیێگۆ سیمیۆنی.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، گالاگێر لە مەدریدە و دوێنێ پێنجشەممە، پشکنینی پزیشکی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە. پێشبینی دەکرێت گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بەبڕی 42 ملیۆن یۆرۆ واژۆ بکات.

بەهۆی گواستنەوەی جولیان ئالڤارێزەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید رازیبوو دەستبەرداری ئۆمۆرۆدیۆن ببێت.

لەسەرەتای ئەم هاوینەدا، چێڵسی ئۆفەرێکی بەبڕی 32.5 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئۆمۆرۆدیۆن کرد، بەڵام ئاتلێتیکۆ رەتیکردەوە. ئۆمۆرۆدیۆن وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس کرد، توانی 9 گۆڵ بکات و گۆڵێکیش دروستبکات.

لە ماوەی رابردوودا، چێڵسی زۆر هەوڵی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکدا، جیا لە ئۆمۆرۆدیۆن، چێڵسی لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی نەکشاوەتەوە و دەیەوێت رۆمێلو لوکاکو، لە گرێبەستەکەدا بەکاربهێنێت.

ئۆمۆرۆدیۆن بەڕەچەڵەک خەڵکی نایجێریایە، بەڵام هەڵگری وڵاتینامەی ئیسپانیایە و یاری بۆ هەڵبژاردەکانی ژێر 19 ساڵ و 21 ساڵی ئیسپانیا کردووە.

چێڵسی یەکەم یاری وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لە 18ی ئەم مانگە لە ستامفۆرد بریج رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button