بازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی گۆڵپارێزێکی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی بەردەوامە لە چالاکییەکانی میرکاتۆی هاوین و ئەم جارە لەگەڵ گۆڵپارێز گەشتە رێککەوتن.

یانە لەندەنییەکە هەر لە دوای هاتنی تۆد بۆیلی خاوەنداری نوێ، دەستی بەتەواوەتی واڵاکردووە و چەند میرکاتۆیەکە یەکێکە لە کڕیارە دیارەکان سەرباری یاسا توندەکانی ئینگلتەرا بۆ ناچارکردنی یانەکان بە پابەندبوون بە یاساکانی سوود و بەردەوامیی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بلووز لەگەڵ یانەی خێنک گەشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی مایک پێندێرسی گۆڵپارێز.

رۆمانۆ زانیویەتی کە گرێبەستەکە درێژخایەنە و تا ساڵی 2032 دەبێت و تێچووی گواستنەوەکەشی 20 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان.

رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە چێڵسی توانایەکی زۆر لەو گۆڵپارێزەدا دەبینێت. مایک بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ خێنک دەمێنێتەوە، بەڵام هاوینی 2025 روودەکاتە لەندەن.

ناوبراو هێشتا تەمەنی 19 ساڵە و وەرزی رابردوو لە دوو یاریی یانەکەیدا لە خولی بەلجیکی بەشداریپێکراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button