بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

نوێترین دەنگۆ و هەواڵەکان لەبارەی مێرکاتۆی یانەی هەولێر

لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستی ناوەڕاستکارێکی هەڵبژاردەی عێراق رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گواستنەوەی ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی عێراق رادەگەیەنێت و شاندێکی یانەکەش لە بەغدا بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێک لەسەر هێڵن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەولێر لەگەڵ ئوسامە رەشید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و لەسەر ٪99ـی وردەکارییەکانی گرێبەستەکانی رێککەوتوون، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گرێبەستی ئەو ناوەڕاستکارە کوردەی هەڵبژاردەی عێراق رابگەیەنرێت.

یاریگا زانیویەتی، ئەو شاندەی ئێستا لەپێناوی یەکلاکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکان لە بەغدایە، لەگەڵ هەریەکە لە مەهدی کامل یاریزانی تەڵەبە و فەیسەڵ جاسم یاریزانی شوڕتە لەگفتوگۆدایە، گەرچی ئەو دوو یاریزانە گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانیان نوێکردووەتەوە، بەڵام یانەکەی قەڵاومنارە لە هەوڵدان ئەو دوو یاریزانە پەلکێشی یانەکانیان بکەن.

هەریەکە لە هەردی سیامەند و بارزان شێرزاد هەنگاوێک لە بەجێهێشتنی هەولێر دوورن، ئەو دوو یاریزانە کوردەی هەولێر نزیکن هاوشانی کۆسرەت بایز پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی جۆلان بکەن، کە ئەو یانەیە لە خولی نایابی عێراق یاریی دەکات و چاوەڕێ دەکرێت ئوسامە عەلی یاریدەدەری پێشووی لوئەی سەڵاح ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە بگرێتە ئەستۆ.

لەلایەکی دیکە یانەکەی پایتەخت لەگەڵ یوسف بن سۆدە هێرشبەری توونسی یانەی قادسیەی کوەیتی گەیشتووەتە رێککەوتن و هێرشبەرە 27 ساڵانەش دەبێتە یەکێک لە گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی یانە زەردپۆشەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button