دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ پاشگەزنەبووەتەوە و شۆڕشی ئاتلێتیکۆ بەردەوامە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

برایتن و وێستهام چاودێری ئەستێرەیەکی ئەڵمانی دەکەن، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت یاریزانێکی بێرنلی بگوازێتەوە و ئارسیناڵ لە کێبڕکێکانی گواستنەوەی ئۆسیمین نەکشاوەتەوە…

ئارسیناڵ لە کێبڕکێی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی نەکشاوەتەوە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن پاریس سانجێرمان – جیانلوکا دی مارزیۆ

ئاتلێتیکۆ مەدرید زۆر لە گواستنەوەی خاڤی گیێرا، یاریزانی ڤالێنسیا نزیکە – ئاتلێتیک

برایتن پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ماتس هەمڵس، بەرگریکاری پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند دەستپێکردووە، وێستهامیش رکابەری دەکات – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە ساندەر بێرگە، یاریزانی بێرنلی دەکات – ئاتلێتیک

بارسێلۆنا و دانی ئۆلمۆ گەیشتوونەتە رێککەوتنی تەواو و ئەمڕۆ بەبڕی 47.3 ملیۆن پاوەند دەبێتە یاریزانی نوێی هانزی فلیک – فابریزیۆ رۆمانۆ

تۆتنهام لە کێبڕکێی گواستنەوەی دۆمینیک سۆلانکێ، هێرشبەری بۆرنمس نەکشاوەتەوە، بەڵام گواستنەوەی پەیوەندی بە داهاتووی ریچارلسنەوە هەیە – ستاندارد

تاوەکو ئێستا بایرن میونشن و بایەر لیڤەرکوزن لەبارەی گواستنەوەی جۆناسان تا رێکنەکەوتوون – سکای سپۆرتس

برێنتفۆرد بڕی 7 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی دارا ئۆشێ، یاریزانی بێرنلی پێشکەشکردووە – HITC

ئەیاکس، فاینۆرد و ئایندهۆڤن گرنگییان بە میلان ڤان ئیفیک، بەرگریکاری کۆڤێنتری سیتی داوە – ESPN

وێستهام ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بە دانی ئینگز بگرێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button