دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دوایین زانیاریی لەسەر گواستنەوەی دی لیخت و مەزراوی بۆ مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن تا ئێستا گەرمن لە مامەڵەکردن لەسەر ماتیاس دی لیخت و نوسەیر مزراوی.

یانە ئینگلیزیەکە پەلەیەتی هەرچی زووە بەرگریکارێک بگوازێتەوە ریزەکانی پێش داخستنی بازاڕەکانی هاوینە، ئەوە بەتایبەت دوای پێکانەکەی لێنی یۆرۆ کە دووچاری نەشتەرگەریی کرد و بەهۆیە تا سێ مانگیتر یاریی ناکاتەوە.

بەگوێرەی نویترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بایرن پێی وایە ئەو بڕەی کە مانچێستە بۆ دی لیختی دیاریکردووە، قایلکەر نییە بۆ بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆکانیان. بۆیە ئەوان سوورن لەسەر داواکردنی 50 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ شیرینییەکان بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە هۆڵەندییەکەیان.

هەرچی سەبارەت بە مزراوییە، ئەو رۆژنامەنووسە زانیویەتی لەم قۆناخەدا ئەمەیان واقیعیترە. تێچووی گواستنەوەکەیشی 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان، ئەوەی لە ئێستادا پرۆسەی گواستنەوەی ئەستێرە مەغریبیەکەی راگرتووە بۆ ئۆڵدترافۆرد، دۆخی ئارۆن وان بیساکایا بۆ وێستهام یونایتد کە نزیکە لە یەکلابوونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button