ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

وەرزشوانێکی چینی بە تەمەنێکی بچووکەوە مێژوویەکی گەورەی لە ئۆڵێمپیاد تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

وەرزشوانێکی چینی، جیا لەوانەیان کە مێدالیا رەنگاورەنگەکانیان بردووەتەوە لە ئۆڵێمپیادی پاریس، بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان بەهۆی بچووکی تەمەنیەوە.

چین هەمیشە یەکێکە لە وڵاتە کێبڕکێکارەکانی سەرەوەی ریزبەندیی و ژمارەیەکی قورسن لە چەندین وەشانی یەک لە دوای یەکی یارییە ئۆڵێمپیەکاندا. ئەم جار بە بەشداریکردنی ژێنگ هاوهاو کە تەمەنی تەنها 11 ساڵە، چێژێکیتریان بەخشیووە بە رکابەرێتییەکان.

ژێنگ لەدایکبووی ساڵی 2012یــە، لە هەمان ساڵی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی لەندەن چاوی بە دونیا هەڵێناوە. بەڵام ئارەزووی بۆ یاری خلیسکانێی سەر سکێت (سکەیتبۆردینگ) وای لێدەکات هەر لە تەمەنێکی منداڵیەوە هۆگری ئەو چالاکییەبێت. هەر بۆیە دایک و باوکی لە حەوتەمین ساڵەی لەدایکبوونیدا سکێتێکی وەک دیاری بۆ دەکڕن و لەوەوە تا دێت کارامەییەکانی پەرەپێدەدات بە جۆرێک دەگاتە ئاستی چەندین پاڵەوانێتی جیا.

ئەگەرچی ئەمڕۆ نەیتوانی مێدالیایەک لە بوارەکەیدا بباتەوە، بەڵام سەرنجی هەمووانی بردەوە و بوو بە بچووکترین یاریزان لە مێژووی وڵاتەکەیدا بەشداری ئۆڵێمپیاد بکات.

هەر لەم ئۆڵێمپیادەدا ئەنتۆنیۆ خێمینێزی ئەسپسواری ئیسپانی لە تەمەنی 65 ساڵیدا بەشداریکرد وەک بەتەمەنترین بەشداربوو. ئەوەش واتا 54 ساڵ جیاوازیی تەمەن لەگەڵ ژێنگ هاوهاوی چینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button