ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

ئەگەر ئەنجامەکانیان لە ئۆڵێمپیاد خراپ بێت کۆریای باکوور چی لە وەرزشوانەکانی دەکات؟

وەرزشوانەکان سیخوڕی بەسەر یەکترییەوە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

وەرزشوانێکی هەڵاتووی کۆریای باکوور باسی دۆخی وەرزشوانانی وڵاتەکەی دەکات و باسی ئەو سزایانە دەکات کە بەسەر یاریزانەکان دەسەپێنرێت، ئەگەر ئەنجامیان خراپ بێت.

جی هیونک پارک یەکێکە لەو وەرزشوانانەی کۆریای باکووری بەجێهێشتووە و ئێستا لە بەریتانیایە، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی سەنی بەریتانی دەڵێت :’لە ئۆڵێمپیادی پاریس وەرزشوانەکان سیخوڕی بەسەر یەکترییەوە دەکەن و هەواڵ و زانیارییەکان بۆ حکوومەت دەنێرن، بۆ ئەوەی رێگا نەدرێت بە وەرزشوانەکان بیر لە جیهانی دەرەوە بکەنەوە یان بیر لە هەڵاتن بکەنەوە و نەگەڕێنەوە کۆریای باکوور’.

وەرزشوانە هەڵاوتووەکەی کۆریای باکوور دەشڵێت :’ئەگەر هەر وەرزشوانێک لە ئۆڵێمپیادی پاریس ئەنجامی خراپ بێت، ئەوا زیندانی دەکرێت و سزای توند دەدرێت، ئەگەر وەرزشوانێک ئەنجامی خراپ بێت وەکو زیندانییەکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت’.

کۆریای باکوور بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەویە ڤایریسۆی کۆرۆنا بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی تۆکیۆی نەکرد، بەڵام ئەمساڵ لە ئۆڵێمپیادی پاریس بەشدارە و هەمیشە جوڵە و هەڵسوکەوتی وەرزشواننای ئەو وڵاتە لە ئۆڵێمپیادی 2024 جێگای سەرنجی میدیاکانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button