مانچێستەر یونایتد بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر لێنی یۆرۆ بڵاوکردەوە
یاریگا –
تۆزێک پێش ئێستا یانەی مانچێستەر یونایتد بەیاننامەیەکی نوێی سەبارەت بە لێنی یۆرۆ بڵاوکردەوە.
لە میانی یارییە دۆستانە و ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، لێنی بەرانبەر ئارسیناڵ دووچاری پێکان بوو لە قاچیدا بە جۆرێک بە ناچاری دانیشێندرا. لەوەش زیاتر، یانەکە رایگەیاند کە ناوبراو پێویستی بە نەشتەرگەرییە و تا سێ مانگ دووردەکەوێتەوە.
لە بەیاننامەکەی ئەمشەویاندا مان یو رایانگەیاندووە کە بەرگریکارەکە نوێیەکەیان کە ئەم هاوینە لە لیلی فەڕەنسیەوە گواستیانەوە، بە سەرکەوتووی نەشتەگەریی بۆ ئەنجامدراوە.
لە بڵاوکراوەکەی مانچێستەر یونایتددا هاتووە کە ماوەی چارەسەریی یاریزانە 18 ساڵانەکەیان لە ئێستاوە دەستپێدەکات و تا گەڕانەوەی سێ مانگ دەخایەنێت.
ℹ️ An update on @Leny_Yoro's rehabilitation.
Get well soon, Leny 💙#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) August 5, 2024
ئەم هاوینە مان یو دوای رکابەرێتیەکی سەخت لەگەڵ ریاڵ مەدرید توانی یاریزانە فەڕەنسیەکە بگوازێتەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد بە بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ.
بەهۆی ئەو پێکانە درێژخایەنەوە کە تووشی هات، چاوەڕوان دەکرێت یانە ئینگلیزیەکە هەرچی زووە دڵێکی بەرگری بگوازێتەوە کە ماتیاس دی لیخت تا ئێستا زۆرترین دەنگۆی لەسەرە.