ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارسێلۆ گالاردۆ گەڕایەوە یانەكەی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی مارسێلۆ گالاردۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری پێشووی ئیتیحاد گەڕایەوە ریزەكانی ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی.

گالاردۆ کە مانگی نۆڤێمبەری 2023 پۆستەکەی لە ئیتیحاد پێسپێردرا، بە گرێبەستێکی ساڵ و نیوی روویکردە ئەو یانە سعودیە، بەڵام دوای کەمتر لە هەشت مانگ دوورخرایەوە.

هەژماری فەرمی ریڤەر پلەیت لە پلاتفۆرمی ئێكس گەڕانەوەی راهێنەرە ئەرجەنتینیەكەی بۆ ریزەكانی یانەكەیان راگەیاند.


گالاردۆ بە گرێبەستێك بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك گەڕایەوە ریڤەر پلەیت.

راهێنەرە ئەرجەنتینیەكە لەگەڵ ئیتیحاد لە 31 یاری راهێنەرایەتی كرد و توانی لە 14یاری بردنەوە بۆ یانەكەی بەدەست بهێنێت و لە 13 یاریش دۆڕان و چوار یاریش یەكسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button