بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترینیاریگا

تەواو؛ هەولێر هێرشبەرێکی دیکەی لە خولی کوردستان گواستەوە ریزەکانی

گۆڵکارانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان درێسی هەولێر دەپۆشن

Yariga App

یاریگا –

دانا کامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر لەگەڵ هەولێر گەیشتە رێککەوتن و پەیوەندی بەو یانەیە دەکات.

دانا کامەران گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان لەگەڵ یانەی هەولێر گەیشتە رێککەوتن و وەرزی داهاتوو هاوشانی یادگار ئیبراهیم لە هێلی هێرشبردنی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکەن.

دانا کامەران دوای یادگار ئیبراهیم و موئەیەد سەفا دەبێتە سێیەم یاریزانی خولی نایابی کوردستان لەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی هەولێر بکەن، وەرزی داهاتوو لەژێر سەرپەرشتی سەمیر بابۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکەن.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو، یانەکانی نەفت و هەولێر و نەورۆز ئۆفەریان پێشکەشی دانا کامەران هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر کردووە و دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەو هێرشبەرە کەلارییە بگوازنەوە ریزەکانیان.

دانا کامەران پێشتر یاریی بۆ یانەکانی شێروانە و برایەتیش کردووە و وەرزی رابردوو بە هاوبەشی لەگەڵ یادگار ئیبراهیم بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button