ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ ئۆفەری نوێی بارسێلۆنا بۆ ئۆلمۆ چییە؟

نوێنەرانی بارسێلۆنا دەچنە ئەڵمانیا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەستبەرداری گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ نەبووە و هەوڵێکی دیکە بۆ گواستنەوەی دەدات.

فێران مارتینێز، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسا هەوڵێکی نوێی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەی لایپزیگ داوە و چاوەڕێی وەڵام دەکات.

بارسا ئۆفەرێکی نوێی خستووەتە بەردەم لایپزیگ، دەستەی کارگێڕی بارسا بەم ئۆفەرە گەشبینە و پێیان وایە دەتوانن لایپزیگ رازی بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە بێت، لەم هەفتەیەدا، بارسا نوێنەرانی خۆی دەنێرێتە ئەڵمانیا و ئۆفەرەکەیان بریتیی دەبێت لە 50 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پارەی دیکەی پەیوەست بە بردنەوەی نازناوەکان و دەستکەوتەکانی کەسی.

بارسێلۆنا دەیەوێت بەر لە 8ی ئەم مانگە، تەواوی پڕۆسەی گواستنەوەی ئۆلمۆ تەواو بکات، چونکە بڕیارە لەدوای پێنج رۆژی دیکە، لایپزیگ ئۆلمۆ بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بانگهێشت بکات و جیا لەمەش، گرێبەستی ئۆلمۆ لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button