بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ دهۆک گرێبەستی سێ یاریزانی نوێ دەکاتەوە

محەمەد ساڵح گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک گرێبەستی سێ یاریزانی نوێ دەکاتەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەواڵی خۆش بە هاندەرانی یانەکەی دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دهۆک لەگەڵ محەمەد ساڵح گۆڵپارێزی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، لەکاتێکدا قوە جەوییە و شوڕتە ئۆفەریان پێشکەشی ئەو گۆڵپارێزە کردووە.

یاریگا زانیویەتی، محەمەد ساڵح لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ دهۆک گەیشتووەتە رێککەوتن و وەرزی داهاتووش هەر پاسەوانی لە گۆڵی هەڵۆیەکانی چیا دەکات.

جگە لە محەمەد ساڵح، دهۆک لەگەڵ لۆکاس مۆسیس بەرگریکاری بەڕازیلی و رۆبن ئاکوا ناوەڕاستکاری گانایی گەیشتووەتە رێککەوتن و هەنگاوێک لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو دوو یاریزانە پیشەگەرە دوورە.

دهۆک دەیەوێت گرێبەستی یانیک زاکری ناوەڕاستکاری کۆتدیڤواری یانەکەشی نوێبکاتەوە و هەنگاوێک لە رازیکردنی ئەو یاریزانە پیشەگەرەش دوورە، چاوەڕێ دەکرێت دهۆک بۆ وەرزی داهاتوو پارێزگاریی لە هەر سێ یاریزانە پیشەگەرەکە (لۆکاس مۆسیس و رۆبن ئاکوا و یانیک زاکری) بکات.

چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو دهۆک بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانی دڵی هاندەرانی یانەکەی خۆش بکات، کە وەرزی داهاتوو یانەکە بۆیەکەمجار لە مێژوودا بەشداریی جامی یانەکانی کەنداو دەکات و دوای نزیکەی دوو مانگی دیکە یەکەم یاریی خۆی لەو پاڵەوانێتییە دەکات.

دوێنێ شەممە (03ـی ئاب/ئۆگەستی 2024) دهۆک بەفەرمی مەسعود مەڕال راهێنەری سویدی لە شوێنی ئەحمەد خەلەف راهێنەری یانەکەی دەستنیشانکرد و بۆ وەرزی داهاتوو ئەو راهێنەرە سوێدییە بە رەسەن کوردە راهێنەرایەتی یانەکە دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button