عێراقکوردستان

ئەحمەد خەلەف: یاریی کردن بەرامبەر جەوییە بۆ یاریزانان و هاندەرانیش گرینگی تایبەتی هەیە

دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەڕووی قوەجەوییە دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە یارییەکی بەهێزدا و لە یاریگای خۆی رووبەڕووی قوەجەوییە دەبێتەوە، ئەم یارییە گرینگی تایبەتی بۆ یاریزانان و هاندەرانی دهۆک هەیە.

شەممە ( 18ـی نیسانی 2026 ) لە گەڕی 29ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لە یاریگای خۆی کاتژمێر 7:30 لە یاریی لووتکەدا رووبەڕووی قوەجەوییە دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە دهۆک لە توانای پاشەنگ عەبدوڵا و زانا عادل بە هۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت، محەمەد داودی هێرشبەریش بەهۆی دوورخستنەوەی لەلایەن راهێنەرەوە لە یارییەکە بێبەش دەبێت.

ئەحمەد خەلەف، راهێنەری دهۆک دەربارەی ئامادەکاری و گرینگی یارییەکە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:

یاریی بەرامبەر تیپی پێشەنگ چێژ و گرینگی خۆی هەیە بۆ یاریزانان و بۆ هاندەرانیش، تایبەت لە چەند یاریی رابردوو ئەنجامەکانمان وەک پێویست نەبووە، هەوڵدەدەین ئەوەی لە توانامان بێت پێشکەشی بکەین، پێویستە هاوسەنگی تیپەکە راست بکەینەوە لە رێگای ئەم یارییەوە، بە هیوام هاندەرێکی زۆر ئامادەبێت بۆ پاڵپشتی یاریزانان کە هۆکارێکی گرینگن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی شایسته.

دهۆک لە دوو یاریی رابردوودا شکستی هێناوە و بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە ریزبەندی 12 دێت، یاریی داهاتووش هەر لە یاریگای خۆی بەرامبەر غەڕاف یاریی دەکات، قوەجەوییە 66 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button