ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول دوو ئەستێرەی پرێمەرلیگی کردووەتە ئامانج

خەریکە ئارنە سڵۆت بازاڕی گواستنەوە دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول چووەتە نێو کێبڕکێکانی گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول دەیەوێت هێڵی بەرگری تۆکمە بکات و ئێستا سەرنجی تەواوی لەسەر بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەکەی باشووری لەندەن داناوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، نرخی گواستنەوەی مارک دەگاتە نزیکەی 75 ملیۆن پاوەند، ئەمەش بازاڕی کێبڕکێی فراوان کردووە و چەندین یانە لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.

جیا لە مارک گێی، لیڤەرپوول چاوی لەسەر ئانتۆنی گۆردن، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتدیش داناوە و دەیەوێت جۆ گۆمێز، بەرگریکاری رێدز، تێهەڵکێشی ئۆفەرەکە بکات.

هەرچەندە نیوکاسڵ نایەوێت دەستبەرداری گۆردن ببێت، بەڵام لە ئەگەری چوونە دەرەوەی لە قەڵای سەینت جەیمس پارک، نیوکاسڵ لەسەر داوای ئێدی هاو، هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ، ئەستێرەی کریستال پاڵاس دەدات، کە نرخەکەی دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند.

لیڤەرپوول لە هاوینی رابردوودا، بڕی 100 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی ئەلێکسیس ماک ئالیستەر، دۆمینیک سۆبۆسلای، واتارو ئێندۆ و راین خراڤنبێرخ خەرج کرد، بەڵام لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، تیمەکەی سڵۆت هیچ یاریزانێکی نەگواستووەتەوە.

لیڤەرپوول لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەکاری وەرزی نوێ دەکات و تاوەکو ئێستا سێ یاری لە یانەکانی ریال بێتیس، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد بردووەتەوە و دوا یاری ئامادەکاریش لە 11ی ئەم مانگە لە ئانفیڵدڕۆد بەرامبەر سێڤییا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button