ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دوا پەرەسەندن؛ نیکۆ ویڵیامس ئۆفەری یانەیەکی گەورەی رەتکردەوە

رکابەرییەکانی بەدەستهێنانی واژۆی ویڵیامس ناوەستن

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا داهاتووی نیکۆ ویڵیامس یەکلایی نەبووەتەوە و یاریزانە ئیسپانییەکە هیچ لێدوانێکیدا فەرمی نەداوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا ماوەیەکە رکابەری لەسەر واژۆی ویڵیامس دەکەن، بەڵام پێدەچێت پڕۆسەکە ئاڵۆزبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە بێت، پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، ویڵیامس بۆ وەرزی داهاتووش لە ئاتلێتیک بیلباو دەمێنێتەوە، بە تایبەت رەتکردنەوەی ئۆفەرێکی فەرمی یانە پاریسییەکە.

لێکدانەوەی جیاواز بۆ رەتکردنەوەی ئۆفەرە فەرمییەکەی پاریس دەکرێت، لەلایەن مانەوەی لە ئاتلێتیک و لەلایەکی دیکەش گومانی حەزی مانەوەی لە لالیگا زیاد دەکات.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەستبەرداری خەونی گواستنەوەی ویڵیامس نەبووە و خەریکە پارەی پێویست دابین دەکات کە بریتییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ. دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا پێی وایە، هێشتا چیرۆکی گواستنەوەی ویڵیامس کۆتایی نەهاتووە و هیوا بۆ گواستنەوەی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button