جیهانگرنگترین

ڤان خال؛ ئەرجەنتین مۆندیالی لێ دزین

"بە بەڵگەوە دەیسەلمێنم دزییەکی گەورەمان لێکرا"

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕینی ساڵێک و هەشت مانگ بەسەر مۆندیالی قەتەر لویس ڤان خال یارییەکەی ئەرجەنتینی لەیاد نەکردووە و رەخنە لە ناوبژیوان دەگرێت.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی RTL4 هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی هۆڵەندا و ئەرجەنتین لە جامی جیهانی 2022 و دەڵێت؛ دزییەکی گەورەمان لێکراوە.

بەرامبەر ئەرجەنتین دزییەکی گەورەمان لێکرا، دەتوانم بە بەڵگەی ڤیدیۆیی راستییەکان بسەلمێنم، لەوبڕوایەدایت کارێکی ئاساییە یاریزانێک شوت بەرەو یاریزانانی کورسی یەدەک بکات و کارتی سووریش وەرنەگرێت؟ ئەی ئەو لێدانە سزایە بێمانەیەی بۆیان هەژمارکرا!

هۆڵەندا لە مۆندیالی قەتەر لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەلێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەرجەنتین دۆڕا، بەڵام ئاستی ناوبژیوانی یارییەکە تا ئێستاش قسەی زۆری لەسەر دەکرێت و بەوە تۆمەتبار دەکرێت گوایە لایەنگری ئەرجەنتینی کردووە.

هاوکات ڤان خال لە درێژەی قسەکانی ئاشکرایکرد، بەر لەوەی ڤینسێنت کۆمپانی پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن وەربگرێت، بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە داوایان لێکردووە ببێت بە راهێنەری یانەکە.

بەڵام لویس داواکەی رەتکردووەتەوە، چونکە نایەوێت پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک لەئەستۆ بگرێت، بەڵام هێشتا ئامادەیە پۆستی هەڵبژاردەیەک لەئەستۆ بگرێت و بەیەکجاری وازی لەکارەکەی نەهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button