بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ نەورۆز ناوەڕاستکارێکی بەڕازیلی دەگوازێتەوە ریزەکانی

وەرزی رابردوو لە خولی نایابی ئیمارات یاریی دەکرد

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز ناوەڕاستکارێکی بەڕازیلی دەگوازێتەوە ریزەکانی و لەگەڵ یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن و تەنیا ماوە بەفەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنرێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، جیلمار ریبێرۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی لەگەڵ یانەی نەورۆز گەیشتووەتە رێککەوتن و ئێستا ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە سلێمانییە و بەمزووانە یانەکە بەفەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.

نەورۆز تەواوی رێکارەکانی بۆ گواستنەوەی جیلمار تەواو کردووە و ئەو یاریزانە ئەم هەفتەیە گەیشتووەتە کوردستان و ئێستا لە سلێمانییە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی واژۆ بکات و لەژێر سەرپەرشتی جۆرڤان ڤیێرا راهێنەری بەڕازیلی نوێی یانەکە دەست بە ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بکات، کە ئەم یاریزانە دەبێتە دووەم یاریزانی پیشەگەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەی سلێمانیییەوە بکات.

جیلمار (32 ساڵان) دوو ساڵ بوو لە ریزەکانی یانەی دبا حسنی ئیماراتی یاریی دەکرد، پێشتریش لە یانەکانی حەتا و حەمریەی ئیماراتی و هێبەرنیانزی ماڵتایی یاریی کردووە، لە ریزی یانەکانی خەلیج و رائیدی سعوودیش یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button