ئیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی: ڤینیسیۆس جونیۆر باڵۆن دۆر دەباتەوە

كارلیتۆ پێی وایە ئەستێرە بەڕازیلیەكە شایستەی خەڵاتەكەیە...

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێی وایە ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكەی شایستەی بردنەوەی خەڵاتی بالۆن دۆرە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یارییەكی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ ریال مەدرید رووبەرووی ئەیسی میلان بوویەوە و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی میلان كۆتایی هات.


كارلۆ ئانچێلۆتی باس لە خەڵاتی باڵۆن دۆر و راهێنەرایەتیكردنی رۆناڵدۆ و بەیڵ دەكات:

وەرزی رابردوو كارڤاخال ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد، ئەو براوەی چامپیۆنزلیگ، لالیگا و یۆرۆیە.

بە بڕوای من ڤینیسیۆس جونیۆر خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە.

ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ چەندین ئەستێرەی لاو واژۆ كردووە، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ، ڤاڵڤێردی، كاماڤینگا، چوامینی، بێڵینگهام و ئاردا گولەر ئێستاش كیلیان ئێمباپێ.

رۆدری ناوەڕاستكارێكی نمونەییە، یەكێكە لە باشترین ناوەندەكانی جیهان، بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستە بەرزەكەی و بێگومان پاڵێوراوێكی بردنەوەی باڵۆن دۆر دەبێت.

ئێمباپێ، ڤینیسیۆس، بێڵینگهام، رۆدریگۆ، ئێندریك و ئاردا گولەر، تیمێكی ترسناكمان هەیە، پێوویستە یاساكان بگۆڕین و بە زیاتر لە 11 یاریزان بەشداری بكەین.

گارێس بەیڵ یەكێكە لە باشترین یاریزانەكان كە راهێنەرایەتیم كردووە، ئەو لێرە ئەفسانەیە.

راهێنەرایەتیكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر ئاسان بوو، كاتێك یاریزانێكت هەبێت هەموو یارییەك گۆڵ بكات، ئەوا ئاسان دەبێت.

هازارد یاریزانێكی نایاب بوو، پێكان رێگری لێكردو رووبەرووی سەختی بوویەوە.

ریال مەدرید بە راهێنەرایەتیكردنی كارلۆ ئانچێلۆتی و بە تیمێكی پڕ ئەستێرەوە پاڵێوراوی بردنەوەی سەرجەم نازناوەكانی وەرزی داهاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button