ئۆڵێمپیادی پاریس

نیشانشکێنێکی تورک بە هەڵسوکەوتێکی لە ئۆڵێمپیادی پاریس هەمووانی سەرسام کردووە

Yariga App

یاریگا –

نیشانشکێنێکی تورک بە هەڵسوکەوتێکی لە ئۆڵێمپیادی پاریس هەمووانی سەرسام کردووە و بە شێوازێکی زۆر سەیر مێداڵیای زیوی بەدەستهێنا.

یوسف دیکیچ نیشانشکێنی تورکی لە ئۆڵێمپیادی پاریس لەکاتی یاریکردن دەستێکی خستبووە ناو گیرفانی و مێداڵیای زیوی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا ئەو نیشانشکێنە تورکە پێشتر وەکو دروشمی خۆی گوتبووی ‘هەرگیز شتی وا روونادات، تۆ دەستت بخەیتە ناو گیرفانت و بتەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنی’.

نیشانکێنە تورکەکە بەبێ ئەوەی هیچ ئامراز و کەرەستەیەکی یاریکردن بەکار بهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت نیشانەکەی بپێکێت، لەکاتێکدا یەکێک لە ئامرازە زۆر پێویستەکانی نیشانشکێنی بەکارهێنانی چاویڵکەیەکی تایبەتە بۆ ئەوەی بتوانیت ئامانجەکەت بپێکی، دیکیچ لە ئۆڵێمپیادی پاریس لە یاریی نیشانشکێنی مێداڵیای زیوی بەدەستهێنا و وێنە و ڤیدیۆیەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بوونەتە ترێند.

یوسف دیکیچ (51 ساڵان) لەوەتەی ساڵی 2001 یاریی نیشانشکێنی دەکات و لە ئۆڵێمپیادی پاریس لە نیشانشکێنی 10 مەتریدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و مێداڵیای زیوی لەملکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button