ئینگلتەراگرنگترین

پێکانەکان مانچێستەر یونایتد دەگەڕێنێتەوە بۆ پێش چالاکیەکانی گواستنەوەی هاوینە

Yariga App

یاریگا –

یارییە دۆستانە و ئامادەکارییەکان بۆ مانچێستەر یونایتد بەڵا بوو، کاتێک لە ماوەی تەنها یەک رۆژدا پێکانی یاریزانە گرنگەکانی راگەیەندرا کە هیچیان کورتخایەن نین، بەتایبەت راسموس هۆیلوند و لێنی یۆرۆ.

بەگوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان کە شەوی رابردوو بڵاوکرانەوە، هێرشبەرە دانیمارکیەکە 45 رۆژ و بەرگریکارە فەڕەنسیەکە سێ مانگ لە یاریکردن دادەبڕێن.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەلەگرافی بەریتانی، ئێستا مان یو پلانەکانی پێشدەخات بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک و هێرشبەرێکی نوێ. بۆ ئەو مەبەستەیش.

پێش گواستنەوەی یۆرۆ بە 59 ملیۆن پاوەند لەم هاوینە، یانەکە لە گفتوگۆی بەردەوامدا بوو بۆ گواستنەوەی ماتیاس دی لیخت لە بایرن میونخ یاخود جاراد برانسوەیت لە ئیڤەرتن. بەڵام بە کڕینی لێنی، هەموو دەرگاکانیان داخست بۆ هێنانی دڵێکی بەرگری. هەمان شتیش پێش گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی، کە بە 36.5 ملیۆن گواستیانەوە. ئێستا دوای پێکانەکەی هۆیلۆند، ئەو ئەستێرە هۆڵەندیە تاکە چەکی بەردەستی مانچێستەرە وەک هێرشبەری پوخت.

هەر بۆیە، بە گوێرەی زانیارییەکانی تەلەگراف، شەیتانە سوورەکان جارێکیتر بیر لە گواستنەوەی ئیڤان تۆنی دەکەنەوە لە یانەی برێنتفۆرد. بەڵام پێناچێت ئەرکیان هەروا ئاسان بێت، بەوپێیە یانەی دیکەیش لەسەر هێڵن بۆ گۆڵکارە ئینگلیزیەکە. تاکە خاڵی ئەرێنی مان یو ئەوەیە خودی تۆنی ئارەزووی یاریکردنە بۆ سوورپۆشەکانی مانچێستەر وەک لە هەر یانەیەکی دیکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button