ئیسپانیاگرنگترین

گواردیۆلا: ستایشی بارسێلۆنا و هانسی فلیك ده‌كات

بارسێلۆنا یارییه‌كی نایابی كرد

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی سەرسامی خۆی به‌ ئاستی یانه‌ی بارسێلۆنای له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی هانسی فلیك ده‌ربری.

شه‌وی رابردوو له‌ یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریی هه‌ردوو یانه‌ی بارسێڵۆنا و مانچێسته‌ر سیتی  لە یاریگای کامپینگ وۆرلد لە ئۆرلاندۆ (فلۆریدای ئەمریکا)، به‌رامبه‌ر یه‌كتر یارییان كرد، کاتی ئاسایی بە یەکسانبوون (2-2) کۆتایی هات، له‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌  بە ئەنجامی 4-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێك بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گوتی، بێگومان رووبەڕووی کێشە بووینەوە، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەو پێیەی ئێمە تیپێکی زۆر لاومان هه‌یه‌، به‌شێكی زۆری یاریزانه‌ سه‌ره‌كیه‌كانمان له‌ پشوون.

سەبارەت بە ئاستی یاریزانانی بارسێلۆنه‌ گوتی، به‌ ئاستیان سه‌رسام بووم زۆر دڵخۆشبووم یارییەكی نایاب بوو، باڵەکانی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی جیاواز یارییان دەکرد، یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستیش به‌باشی تۆپیان ده‌گه‌یانده‌ ناوچه‌ی ئێمه‌.

سەبارەت بە بەدەستنەهێنانی هیچ بردنه‌وه‌یه‌ك لە سێ یاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ گوتی، ئامانجمان گەڕانەوەیە بەبێ پێکان، و دروستکردنی تیپێكه‌، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزدا دەبینین چی روودەدات، یاریکردن بەرامبەر تیپە گەورەکان سوودی دەبێت بۆ یاریزانەکانمان.

له‌ كۆتاییدا گواردیۆلا ستایشی یاریزانەکانی کرد و گوتی، یاریزانه‌كانمان زۆر باش یاریی دەکەن ئێمە لە زۆر لایه‌نه‌وه‌ باش بووین و گرنگە یاریزانە لاوەکان ئەم جۆرە یارییانە ببینن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button