ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جیڕۆنا یاریزانێكی پرێمەرلیگی گواستەوە ریزەكانی

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی جیڕۆنا براین جیڵ یاریزانی ئیسپانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گواستەوە ریزەكانی.

هەژماری فەرمی جیڕۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی برای نجیڵی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

یاریزانە لاوەكەی ئیسپانیا بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە تیمە ئیسپانیەكەوە كرد.

وەرزی رابردوو جیڵ بە شێوەی خواستن لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە سێڤییا كرد.

وەرزی رابردوو لەگەڵ سێڤییا بەشداری لە 12 یاریدا كرد و نەیتوانی هیچ گۆڵێك بكات و هیچ گۆڵێكیش دروست بكات.

براین جیڵ بە درێسی جیڕۆنا

جیڕۆنا وەرزی رابردوو بەكۆكردنەوەی 81 خاڵ توانیان لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا كۆتایی بە وەرزەكە بهێنن و بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button