یاریگا

تەواو؛ گەیلان لوقمان گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر واژۆکرد

ساڵێکی دیکە لە هەولێر بەردەوام دەبێت

Yariga App

یاریگا –

گەیلان لوقمان لەگەڵ یانەی هەولێر گەیشتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە نوێکردەوە و ئۆفەری دوو یانەی عێراقی رەتکردەوە.

هەرچەندە یانەکانی مینا و نەجەف ئۆفەریان پێشکەشی گەیلان لقومان کردبوو بۆ ئەویە لەم هاوینە بیگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام ئەو یاریزانە 25 ساڵانە بڕیاریدا هەر لە یانەکەی قەڵاومنارە بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە لەگەڵ یانەکەی پایتەخت نوێکردەوە، بەبێ ئەوەی نرخی گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت.

گەیلان لوقمان پێشتر یاری بۆ یانەکانی زاخۆ، تەڵەبە، برایەتی، کارەبا و پێشمەرگەی هەولێر کردووە، لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو، پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button