کوردستانگرنگترین

یادگار ئیبراهیم ماڵئاوایی لە سەید سادق کرد و پەیامێکیشی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

دوای پەیوەندی کردنی بە یانەی هەولێرەوە، یادگار ئیبراهیم پەیامێکی بۆ سەید سادق و هاندەرانی جێهێشت.

هێرشبەرەکەی ی پێشووی سەید سادق دوای جێهێشتنی یانەکە لە ستۆری فیس بوک لە ئەژماری تایبەتی خۆی پەیامێکی ماڵئاوایی جێهێشتووە و نووسیویەتی؛ سوپاس بۆ هەموو شتێک، لێرەوە توانیم بە زۆر شت بگەم کە مەحاڵ بوون، هەموو کات وەک بەشێک لە جوانترین یادگارییەکانم دەمێننەوە، سوپاس بۆ هەموو ئەو کاتانەی لە خراپترین بارو دۆخ پاڵپشتمان بوون، لە دڵی من دەمێننەوە.

یادگار ئیبراهیم گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان بوو بە تۆمار کردنی 18 گۆڵ و لە چەند رۆژی رابردووشدا بۆ یارییکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێراق پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button