ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

شەیتانە سوورەکان گۆڵکارێکی پرێمەرلیگیان ناوێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هیچ نیازێکی بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی ئینگلیزی نییە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکات سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بەپێچەوانەی دەنگۆکان، ئێستا مانچێستەر یونایتد نیازی گواستنەوەی ئیڤان تۆنی هێرشبەری یانەی برێنتفۆردی نییە.

شەیتانە سوورەکان هیچ جۆرە گفتوگۆیەکیان لەگەڵ یاریزانەکە و برێنتفۆردیش نەکردووە، یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە لە پلانەکانی تێن هاخ نییە.

رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە دووپاتیکردووەتەوە، مانچێستەر چاوی لەسەر ئامانجەکانی دیکەیەتی، کە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی و نوسەیر مەزراوی مەغریبی چڕکردووەتەوە.

بۆیە گواستنەوەی تۆنی لەم هاوینە بەدوور دەزانرێت، بەتایبەت دوای گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی هۆڵەندی و هەبوونی راسموس هۆیلوندی دانیمارکیش لە هێڵی پێشەوەی تیپەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button