ئۆڵێمپیادی پاریسئیسپانیا

خانمانی ئیسپانیا رێکۆردێکی نوێ تۆمار دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ژمارەی بینەری تەلەفزیۆنی یارییەکانی تۆپی پێی پیاوان و ئافرەتانی ئۆڵێمپیادی ئیسپانیا بەنزیکەی یەکسان بوو.

نزیکەی هەمان ژمارەی بینەر بۆ یارییەکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پیاوانی ئۆڵێمپیادی ئیسپانیا، 1,432,000 کەس بۆ یارییەکەی ئۆزبەکستان، 1,352,000 بۆ تیپی ئافرەتان بەرامبەر ژاپۆن تۆمارکران بۆ ئەوەی نیشان بدەن گرنگی یارییەکەی تیپی تۆپی پێی ئافرەتانیش بۆ ئیسپانییەکان زیادیکردووە. پیاوانی ئیسپانیا هەردوو یاری یەکەمیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو، لە هەمان کاتدا تیپی ئافرەتانیش لە ژاپۆنیان بردەوە.

پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا لە مۆندیالدا وایکردووە پێشوازیکردن لە یارییەکانی ئەم تیپە لە تیپی تۆپی پێی پیاوان نزیکتر بێت کە ئەمەش بە شێوازی خۆی جێگەی دەستخۆشییە. خانمانی ئیسپانیا چانسی ژمارە یەکن بۆ بردنەوەی مێدالیای زێڕی ئۆڵێمپیاد.

بابەتی زیاتر

Back to top button