بۆچی ڤیدیۆی ئاهەنگی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس لە یوتیوب سڕاوەتەوە؟
رەخنەی توند ئاڕاستەی رێکخەرانی ئاهەنگەکە کراوە
یاریگا –
ڤیدیۆی ئاهەنگی دەستپێکردنی ئۆڵێمپیادی پاریس لە چەناڵی یوتیوبی فەرمی پاڵەوانیەتییەکە سڕایەوە، سەرەڕای هێشتنەوەی ئاهەنگەکانی ئۆڵێمپیادەکانی پێشوو.
رەخنەی توند ئاڕاستەی ئاهەنگی دەستپێکردنی ئۆڵێمپیادی پاریس کران، بە بیانووی بوونی چەندین نمایشی پڕمشتومڕ و هەڵەی زەق، لەوانە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئۆڵێمپیادی بەسەراوژێری، هەروەها ناساندنی شاندی کۆریای باشوور، بەوەی تیمی کۆریای باکوورە.
ئەگەر لە یوتیوب سەردانی چەناڵی فەرمی ئۆڵێمپیاد بکەین، ئاهەنگی دەستپێکردنی ئۆڵێمپیادی لەندەن 2012 و ریۆ دی جانیێرۆ 2016 بەردەستن، بەڵام ڤیدیۆی دەستپێکردنی ئۆڵێمپیادی پاریس سڕاوەتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی هۆکارەکانی سڕینەوەی ڤیدیۆکە بڵاونەکراونەتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەبارەی ئاهەنگی دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە نووسیویەتی ‘ئاهەنگەکە زۆر گەورەکراوە’ و رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردبووەوە ‘ئاهەنگەکە بێزارکەر و بێ پلان بووە’.
🔥🚨BREAKING: The World Olympics organizers have removed the opening ceremony from YouTube due to the recent backlash.
The final straw appears to have been the dancing naked blue man featured in the 2024 World Olympic Games opening ceremony who was seen singing his single “Nu”… pic.twitter.com/ODwryNpsXz
— Dom Lucre | Breaker of Narratives (@dom_lucre) July 27, 2024
مشتومڕەکانی سەر ‘دوا ژەمی ئێوارە’
یەکێک لەو نمایشانەی زۆرترین مشتومڕی لە ئاهەنگی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵێمپیاد کراوە، نمایشی ‘دوا ژەمی ئێوارە’ کاردانەوەی توندی لە ناوەوە و دەرەوەی فەڕەنسا دروستکرد.
نمایشکار و دانسەران، تابلۆی ‘دوا ژەم ئێوارەی’ی لیۆناردۆ داڤێنچییان دروستکردەوە، بەڵام ئەو تابلۆیەی پاریس، ئاماژەی روونی بۆ ‘هاوڕەگەزخوازان’ تێدابوو، ئەمەش نیگەرانی بەشێک لە راستڕەوەکانی فەڕەنسای لێکەوتەوە.
لە نمایشی ئاهەنگی کردنەوەدا، بەشێک لە دانسەر و ئەکتەرەکان نوێنەرایەتی ‘هاوڕەگەزخوازان’یان کرد و ئەمەش مشتومڕێکی زۆری لە جیهان دروستکرد.