سعوودیەگرنگترین

کەی رۆناڵدۆ مەشقەکانی لەگەڵ نەسڕ دەستپێدەکات؟

رۆژنامەی ریازییە دوایین زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی نەسڕ بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن.

نەسڕ کەمپێکی مەشق و راهێنانی لە پۆرتوگال دەستپێکردووە و رۆنالدۆ تاوەکو ئێستا پەیوەندی بە کەمپی ئامادەکاری وەرزی نوێ نەکردووە.

لویس کاسترۆ، راهێنەری یانە سعودییەکە پشووی بە هەریەکە لە رۆناڵدۆ، ئێمریک لاپۆرت و مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ داوە، چونکە هەرسێکییان لە دوای تەواوبوونی وەرزی رابردوو، بەشدارییان لە یۆرۆی 2024دا کرد و هیچ پشووێکیان نەبووە.

رۆژنامەی ریازییە بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ هەینی داهاتوو دەگاتە ئیسپانیا و مەشقەکانی لەگەڵ زەردپۆشەکان دەستپێدەکات.

پێنجشەممە، رۆنالدۆ دەگاتە شاری ماربێیا لە ئیسپانیا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی ئامادەکارییەکانی نەسڕ بۆ وەرزی نوێ.

تاوەکو ئێستا نەسڕ چوار یاری ئامادەکاری بەرامبەر یانەکانی پۆرتوگال کردووە، لە دوو یاریدا یەکسانبوووە و جارێک دۆڕاوە و جارێکیش سەرکەوتووە.

یاری داهاتووی نەسڕ بەرامبەر پۆرتۆیە و بڕیارە شەوی یەکشەممە بەڕێوەبچێت.

نەسڕ قۆناخی یەکەمی ئامادەکارییەکانی لە شاری فارۆی پۆرتوگال بەڕێکرد و قۆناخی دووەمیش لە شاری ماربێیای ئیسپانیا دەبێت. بڕیارە 14ی مانگی داهاتوو، نەسڕ لە یەکەم یاری وەرزی نوێ لە جامی سوپەری سعوودیە، بەرامبەر تەعاون یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button