ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا زانیاری لەسەر گواستنەوەی گۆردن بۆ لیڤەرپوول

ئاستەنگی دارایی گەورە لەڕێگەدایە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد نەبووە.

لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا، نوێنەرانی لیڤەرپوول و نیوکاسڵ، لەبارەی گواستنەوەی گۆردن کۆبوونەوە، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخی گۆردن، لیڤەرپوول گفتوگۆکانی گواستنەوەی بۆ ئانفیڵدڕۆد راگرت.

رۆژنامەی سەندەی وۆرڵدی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گۆردن خەون بە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول دەبینێت و خۆی زۆر بە ستیڤن جێرارد، ئەفسانەی لیڤەرپوول سەرسامبووە.

گۆردن لە لیڤەرپوول لەدایکبووە و بانگهێشتی یۆرۆی 2024 کرابوو، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، نیوکاسڵ داوای پارەیەکی زۆری لە لیڤەرپوول کردووە، بۆیە هەموو گفتوگۆکان وەستێندراون، بەڵام کۆتاییان نەهاتووە.

هەرچەندە ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ رەتیکردەوە رێگە بەچوونە دەرەوەی گۆردن بدات و بە یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەکەی داناوە.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، لیڤەرپوول دەیەوێت ئۆفەرێکی دیکە بخاتە بەردەم نیوکاسڵ، بەڵام ئۆفەرەکە بریتیی دەبێت لە پارەی کاش و یاریزانێک، تاوەکو نیوکاسڵ رازیبکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button