ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی پرێمەرلیگ ململانێ لەسەر ئەستێرەیەکی سویدی دەکەن

بەهای گیۆکێرێس نزیکە لە 100 ملیۆن یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ دەچێتە نێو رکابەرییەکانی گواستنەوەی ڤیکتۆر گیۆکێرێس، هێرشبەری سویدی.

فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی لیڤەرپوول و تۆتنهام ئێستاش ئارسیناڵ رکابەرییەکی توند لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرەکەی سپۆڕتینگ لیسبۆن دەکەن.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گیۆکێرێس بریتییە لە 86 ملیۆن پاوەند و ئەمەش بەگوێرەی راپۆرتەکە، بۆ یاریزانێکی سویدی زۆر بەرزە.

پێشتر لیڤەرپوول و تۆتنهام گرنگی خۆیان بە هێرشبەرە سویدییەکە پیشاندابوو، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمیی نەنراوە.

یانە پۆرتوگالییەکە تەنیا بەبڕی 16.9 ملیۆن پاوەند، یاریزانەکەی لە کۆڤێنتری گواستووەتەوە و ئێستاش داوای پارەیەکی زۆر بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی دەکات.

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ دەیەوێت سەرەتای ئێدی ئێنکێتیا بە مارسیلیا بفرۆشێت، ئینجا بە فەرمی بچێتە نێو ململانێکانی گواستنەوەی گیۆکێرێس.

گیۆکێرێس لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 49 یاری، 43 گۆڵی بۆ سپۆرتینگ لیسبۆن و 15 ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button