ئیسپانیاگرنگترین

ئەمڕۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ چی روویدا؟

ریال مەدرید بە ئامادەبوونی 60 هەزار هاندەر ئێندریکی بە هاندەران ناساند

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئامادەبوونی 60 هەزار هاندەر، ئێندریک یاریزانی لاوی نوێی یانەکەی بە هاندەران ناساند.

ئەمڕۆ شەممە (27ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2024) ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریزانێکی دیکەی نوێێ بە میدیاکان ناساند، دوای ئێمباپێ ئەمجارەیان ئێندریک یاریزانی لاوی بەڕازیلی درێسی یانە مەدریدییەکەی بەرزکردەوە، ئێندریک کە چەند رۆژێک لەمەوبەر تەمەنی بووە 18 ساڵ، لە پالمێراسی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە کرد.

ئێندریک دوای ئەوەی لە سەنتەری پزیشکی سانیتاس پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند، هاوشانی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید وەکو نەریتێکی یانەکە لە بەردەم نازناوەکانی چامپیۆنزلیگی یانەکە درێسی ریال مەدریدی بەرزکردەوە و درێسی ژمارە 16 دەپۆشێت.

ئێندریک لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یەکەم گوتاری لە بەردەم هاندەرانی یانە نوێیەکەی گوتی :’درۆتان لەگەڵدا ناکەم، پێشبینی ئەم هەمووەم نەدەکرد، زۆر ئەستەمە پارێزگاری لە هەستەکانم بکەم، ئەمە خەونی من بووە. هیچ وشەیەکم بۆ شیکردنەوەی هەستەکانم نییە. بەردەوام دەموسیت لێرە لە ریال مەدرید یاری بکەم. ئەمە خەونی منە’.

هەروەها یاریزانە بەڕازیلییەکە گوتیشی :’درۆتان لەگەڵ ناکەم، چاوەڕێی ئەوەندە ئامادەبووانه‌م نه‌ده‌كرد’.

فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لەبارەی یاریزانە نوێیەکەی یانەکەی لە رێوڕەسمی ناساندنەکەدا گوتی :’تۆ لە وڵاتێکی بەڕێزی وەک بەڕازیل هاتوویتە ئێرە، تۆ ئێستا یەکێکیت لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ، پێشتر ئەستێرەکانی وەک رۆناڵدۆ، باپتیستا، مارسێلۆ، رۆبێرتۆ کارلۆس و کاکا یارییان بۆ ریال مەدرید کردووە، ئێستا تۆش دەبیتە ئەستێرەیەکی دیکەی درەوشاوەی بەڕازیلی لەم یانەیەدا، ئێندریک، هاندەرانی ئێمە باشترینی جیهانن، تاوەکو کۆتایی شان بەشانی تۆ دەوەستن. هاندەرانی ئێمە لە هەموو یارییەکەدا یارمەتیت دەدەن تاوەکو هەرگیز خۆت بەدەستەوە نەدەیت’.

Image

پێرێز لە پەیامێکی بۆ ئێندریک گوتی :’دڵنیام یاریزانانی بەڕازیل وەک ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ و میلیتاو زۆر باسی ریال مەدریدییان بۆ کردوویت، ریال مەدرید خێزانێکی زۆر گەورەیە و هەموو شتێکت پێشکەش دەکات، ئێمەش دەزانین تۆش بە هەمان شێوە باشترین پێشکەش دەکەیت. مەدرید و بەڕازیل لە جیهانی تۆپی پێ یەکگرتوون. ئێمەش بەڕازیلمان خۆشدەوێت. ئێندریک، بەخێر بێیت بۆ ماڵەکەی خۆت، بەخێر بێیت بۆ ریال مەدرید’.

ئێندریکی خۆشەویست، لە منداڵییەوە خەونت بەم ساتە دەبینی، تۆ منداڵبووی ئەوکاتە. ئێستا هەست بە خەونەکەت دەکەیت، ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی خۆتیت. براکەت لێرەیە، خۆشەویست و خێزانەکەشت لێرەن.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button