ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی چێڵسی پێشتر بەرپرسی خاوێن کردنەوەی لاپچینەکانی کانتێ بووە

''دەمەوێت شوێنپێی کانتێ بکەوم''

Yariga App

یاریگا –

کێرنان دوسبێری-هۆڵ، یاریزانی نوێی چێڵسی دەیەوێت شوێنپێی ئێنگۆلۆ کانتێ، ئەستێرەی فەڕەنسی بکەوێت.

دوسبێری یەکێکبوو لە یاریزانە دیارەکانی لێستەر سیتی و لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، یاریزانە ئینگلیزییەکە بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات، پێشتر لاپچینەکانی کانتێی خاوێن کردووەتەوە.

دوسبێری لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی ئاتلێتیک دەڵێت

لە وەرزی 2015-16 ئەوکاتەی لێستەر بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، بەرپرسی خاوێن کردنەوەی لاپچینەکانی کانتێ بووم. بەردەوام بەخشیسی بۆ جێدەهێشتم. شەوێکییان نزیکی جەژنەکانی سەری ساڵ بوو، پارەی تەواوی پێنەبوو، بۆیە چوو لە ئامێرێکی ATM پارەی دەرکرد و بەخشیشی پێدام. کەسێکی زۆر بەدڵە و هیوادارم کاروانەکەم هاوشێوەی ئەو بێت.

دوو ساڵ بەر لە ئێستا، دوسبێری بانگهێشتی تیمی یەکەمی لێستەر سیتی کرا و دوای ئەوەی ئێنزۆ مارێسکا بووە راهێنەری چێڵسی، دوسبێری لەگەڵ خۆی بردە ستامفۆرد بریج.

کانتێ یەکێکبوو لە یاریزانە ناوازەکانی لێستەر سیتی و چێڵسی و توانی لەگەڵ لێستەر ببێتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و لەگەڵ چێڵسیش چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، سوپەری ئەوروپا و جامی مۆندیالی یانەکانی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button