ئۆڵێمپیادی پاریسعێراقگرنگترین

وەرزشوانێکی عێراق بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی قەدەخەکراو لە ئۆڵێمپیادی 2024 دوورخرایەوە

بووە یەکەم وەرزشوان لە پشکنینەکان دەرنەچێت

Yariga App

یاریگا –

وەرزشوانێکی عێراق بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی قەدەخەکراو لە ئۆڵێمپیادی 2024 دوورخرایەوە و بووە یەکەم وەرزشوان لە ئۆڵێمپیادی پاریس لە پشکنینەکان دەرنەچێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە پشکنینی ماددە وزەبەخشە قەدەخەکراوەکان (وادا) رایگەیاندووە، سەجاد غانم یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لە یاریی جۆدۆ لە پشکنینەکان دەرنەچووە و دەرکەوتووە ماددە وزەبەخشە قەدەخەکراوەکانی بەکارهێناوە و مافی بەشداریکردنی لە ئۆڵێمپیادی پاریس لێ سەندرایەوە.

سەجاد غانم (28 ساڵان) یەکێک بوو لەو چوار وەرزشوانەی لە ئۆڵێمپیادی پاریس مافی بەشداریکردنیان هەبوو، ئێستا تەنیا سێ وەرزشوان ماون نوێنەرایەتی عێراق لە ئۆڵێمپیادی پاریس بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button