ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێكی لیڤەرپوول ستایشی سڵۆت دەكات

Yariga App

یاریگا –

كورتس جۆنز، یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپوولی هەمان وڵات ستایشی ئارنە سڵۆت راهێنەری نوێی یانەكەیان دەكات.

لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز یۆرگن كڵۆپ ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول كرد و سڵۆت لە جێگای دەستبەكار بوو.

لیڤەرپوول ئێستا بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ یەكەیەكی مەشق و راهێنان لە ئەمریكا ئەنجام دەدەن.


كورتس جۆنز لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی:

ئارنە سڵۆت راهێنەرێكی گەورەیە، ئەو زۆر وردە و پلانی یاریكردنی خۆی هەیە.

سڵۆت كەسایەتیەكی نایابی هەیە و هەمیشە زەردەخەنە دەكات، ئەو هەموو شتێكمان نیشان دەدات ئەوانەمان پێ دەڵێت كە بەباشی دەیكەین و چی پێوویستە بیكەین بۆ ئەوەی باشتر بین، شێوازی یاریكردنی هەیە كە لەگەڵ مندا دەگونجێت.

بەرەبەیانی یەكشەممە لیڤەرپوول لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا رووبەرووی ریال بێتیس دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button