بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

مێرکاتۆی هەولێر؛ یانەی قەڵاومنارە شۆڕشێک بۆ گواستنەوەی یاریزانان دەستپێدەکات

دوو ئەستێرەی دیاری خولی ئەستێرەکانی عێراق دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر جمووجۆڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانان دەستپێکردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا، کۆمەڵێک یاریزان دەگوازێتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی هەولێر گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لوکاس سانتۆس، هێرشبەری یانەی شوڕتە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە میدیاکان بناسێندرێت.

لەلایەکی دیکەوە، هەولێر بە توندی چووەتە نێو مێرکاتۆی گواستنەوەی یاریزانان و لەگەڵ فڕانک سێدریک، ئەستێرەی یانەی زاخۆ گەیشتووەتە رێککەوتن و تەنیا چەند وردەکارییەکی کارگێڕی بۆ تەواوکردنی گواستنەوەکە ماوە.

هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا، چەندین یاریزان ریزەکانی یانەی هەولێرییان جێهێشت، بەڵام دەستەی کارگێڕی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەمیر بابۆ، راهێنەری یانەکە، جێبەجێکردنی پلانی وەرزی نوێیان لەڕووی رێکخستن و گواستنەوەی یاریزانان دەستپێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر ئەمڕۆ گرێبەستی گەیلان لوقمان و هەڵۆ فایەق یەکلاییدەکاتەوە، هەرچەندە یانەکانی مینا و نەجەف ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی گەیلان لوقمان کردووە، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت لە هەولێر بمێنێتەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەکە کۆدەبێتەوە. شوڕتەش ئۆفەرێکی فەرمی بۆ هەڵۆ فایەق ناردووە و گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەکەی بەغدا هەڵپەساردووە، تاوەکو داهاتووی لە هەولێر روون دەبێتەوە.

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا، یانەی هەولێر چارەنووسی هەریەکە لە بارزان شێرزاد، هەردی سیامەند، رەوا یوسف و هەڵۆ فایەق یەکلاییبکاتەوە.

لوکاس سانتۆس پێشتر یاری بۆ یانەکانی شوڕتە، نەفتی ناوەڕاست، پۆرتێلای و کۆلۆ کۆلۆی بەڕازیلی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button