بازاڕی گواستنه‌وه‌

مێرکاتۆی زاخۆ؛ نوێترین زانیاری لەبارەی شێرکۆ کەریم و ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی

کاپتنی یانەکە نزیکە ریزەکانی زاخۆ جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستپێکردووە و پێدەچێت مێرکاتۆی گواستنەوەی یاریزانانی یانەکەی ‘پرا دەلال’ گەرم بێت.

سەرچاوەیەک ئاگادار لە پڕۆسەی گواستنەوەی یاریزانانی زاخۆ بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لە گواستنەوەی شێرکۆ کەریم، کاپتنی یانەی هەولێر رووینەداوە و چاوەڕێی کۆتا وەڵامی کوڕەکەی کەرکووکن.

لەلایەکی دیکەوە، تاوەکو ئێستا ئەحمەد ئیبراهیم، کاپتنی یانەکە گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە. تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، بەرگریکارەکەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق گفتوگۆی لەگەڵ یانەی دهۆک کردووە و لەم یەک دوو رۆژە چارەنووسی یەکلاییدەکرێتەوە و زاخۆ هەوڵی هێشتنەوەی دەدات.

ئەحمەد سەبری، ئەستێرەی کوردی یانەی نەفت، یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی زاخۆ، گفتوگۆکان زۆر بەرەوپێشچوون و راگەیاندنی گرێبەستەکەی پەیوەستە بە هەندێک وردەکاریی کارگێڕییەوە.

یانەی زاخۆ چاوی تەنیا لەسەر بازاڕی ناوخۆیی نییە، بەڵکو لەگەڵ یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی ئەرجەنتین لە گفتوگۆدایە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، چارەنووسی گواستنەوەی یاریزانەکە روون دەبێتەوە.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، زاخۆ دەیەوێت بەهێزێکی زۆرەوە بەشداری لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بکات و بە دوای هێرشبەرێکی ئاست بەرزدا دەگەڕێت، تاوەکو بۆ وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی سوورپۆشەکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button