ئاسیائۆڵێمپیادی پاریس

یاریزانێکی ژاپۆنی بەهۆی پابەند نەبوون بە رێساکانی رەفتاری گشتی دوورخرایەوە

لیژنەی تەمبێکاری دووریخستووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەندامێکی شاندی ئۆڵێمپی ژاپۆن لە ئۆڵێمپیادی پاریس کشایەوە.

شۆکۆ میاتا، کاپتنی تیمی جیمناستیکی خانمانی ژاپۆن بەهۆی پێشێلکردنی رێساکانی رەفتاری گشتی دوورخراوەتەوە، دوای خواردنەوەی کحوول و جگەرەکێشان. ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی ژاپۆنە.

تەمەنی یاسایی بۆ جگەرەکێشان لە ژاپۆن بریتییە لە 20 ساڵ، کەچی شۆکۆ میاتا تەمەنی 19 ساڵە.

کینجی نیشیمورا، بەڕێوەبەری لیژنەی ئۆڵێمپی ژاپۆن روونیکردووەتەوە

لەگەڵ میاتا کۆبووینەوە و بڕیاری کشانەوەی یاریزانەکەماندا. رووداوی جگەرەکێشانەکە لە شوێنێکی تایبەتی تۆکیۆ روویدا، هەروەها رووداوی خواردنەوەی کحوول لە ژوورێکی تایبەت لە گوندی وەرزشوانان لە پاریس روویدا.

میاتا خاوەنی مێدالیای بڕۆزنی یاریی نمایشکاری هاوسەنگی لە پاڵەوانیەتی جیمناستیکی جیهانی 2022 بەدەستهێنا.

لەوەتەی ئۆڵێمپیادی تۆکیۆی 1964، ژاپۆن هیچ مێدالییەکی زێڕی لەسەر ئاستی خانمان بەدەستنەهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button