بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

نوێترین زانیاری لەبارەی داهاتووی شێرکۆ کەریم؛ لەگەڵ هەولێر و زاخۆ لەگفتوگۆدایە

شێرکۆ داوای نیو ملیۆن دۆلار دەکات

Yariga App

یاریگا –

شێرکۆ کەریم لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر نزیکبووەتەوە، بەڵام یانەی زاخۆش بەهێزەوە لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی بیباتە ریزەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زاخۆ لەگەڵ شێرکۆ کەریم هێرشبەری یانەی هەولێر لەگفتوگۆدایە و هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی عێراق داوای نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار دەکات بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانی زاخۆ، شێرکۆ کەریم داوا دەکات هێندەی ئەمجەد عەتوان ناوەڕاستکاری یانەی زاخۆی پێبدرێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەپێشینەی کارەکانی شێرکۆ کەریمە و ئەو هێرشبەرە داوای لە یانەکەی کردووە دوو رۆژ مۆڵەتی پێبدەن و بەڵێنی داوە جگە لە هەولێر یاریی بۆ هیچ یانەیەکی دیکەی عێراق نەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، یانەی قوە جەوییەش ئۆفەرێکی پێشکەشی شێرکۆ کەریم کردبوو، ئەو یانە بەغداییەش دەیەوێت کوڕە کەرکووکییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی و ئۆفەرێکی بە بڕی 400 ملیۆن دینار پێشکەشی شێرکۆ کردووە.

شێرکۆ کەریم (28 ساڵان) پێشتر لە ریزی یانەکانی کوەیەتی کوەیتی، شوڕتەی عێراقی و گراسهۆپەری سویسری یاریی کردووە، وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ یانەی هەولێر 9 گۆڵی کرد.

شێرکۆ کەریم لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە سەرەتای ئەمساڵ نزیکبوو پەیوەندی بە زاخۆ بکات، بەڵام لە کۆتاییدا لە یانەکەی قەڵاومنارە مایەوە، کە هاوینی رابردوو بەرامبەر 400 ملیۆن دینار بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ هەولێر واژۆکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button