ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید لە رێوڕەسمێک ماڵئاوایی لە ناچۆ فێرناندێز دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە رێوڕەسمێکی فەرمی ماڵئاوایی لە ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 14:00 بەکاتی هەولێر. لە شاری وەرزشی ریال مەدرید بە ئامادەبوونی فلۆرنێتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە مەراسیمێک بۆ ماڵئاوایی کردن لە ناچۆ فێرناندێز بەڕێوەچوو.

هەر لە مەراسیمەکە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر و هەریەکە لە یاریزانان. تیبۆ کۆرتوا، براهیم دیاز، لوکاس ڤاسکێس، فران گارسیا، ڤایێخۆ، ئاندرێ لونین، و دانی سێبایۆس لەگەڵ چەند ئەفسانەیەکی یانەکە، لەوانیش رائول گۆنزالێز و سانتیاگۆ سۆلاری ئامادەبوون.

گوتاری فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ ماڵئاوایی ناچۆ.

ناچۆ، لە ساڵی 2012 بوویتە یاریزانی تیپی یەکەم و خەونەکەت بەدیهێنا، مەدریدستا خۆشەویستەکان ئەمڕۆ رۆژێکی بەسۆزە، یەکێک لە یاریزانە مەزنەکانمان ماڵئاواییمان لێدەکات، ناچۆی بەڕێز، شانازیتان پێوە دەکەین، لە منداڵییەوە یارییت بۆ سەرجەم تیپەکانی ریال مەدرید کردووە.

ناچۆ تۆ ئەو کەپتنە مەزنەیت کە نازناوی 15ـی چامپیۆنزلیگت بەرزکردەوە، تۆ ئەفسانەیەکی لە 6 نازناوی چامپیۆنزلیگت بەدەستهێناوە، نمونەی بۆ هەموو یاریزانان و هەرگیز کۆڵت نەدا، خێزانەکەت زۆر شانازیت پێوە دەکەن، هەرگیز لەبیرت ناکەین.

گوتاری ماڵئاوایی ناچۆ.

نازانم ئێستا دەگریم یاخود دواتر… ئەم کاتەتان باش بەرێزن، سوپاسی هەمووتان دەکەم، کە لەم رۆژە سەختە لەگەڵمن، 24 ساڵە لێرەم و لەم یانە جوانە گەورەبووم، بەدرێژایی ژیانم بەرگریم لە لۆگۆی ریال مەدرید کردووە، ئەم یانەیە بۆ من و خێزانەکەم هەموو شتێکە.

کۆتایی هێنان بە گەشتەکەم لەگەل ریال مەدرید وەک کاپتن ناوازەبوو، سوپاس ریال مەدرید بۆ ئەوەی فێرتکردم، هەمان شت فێری منداڵەکانم دەکەم، هاوتیمەکانم ئێوە باشترینن، هەمیشە کارەکانتان ئاسانتر کردووە، داهاتووتان هەمیشە گەشاوە بێت.

ناچۆ دوای 23 ساڵ ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی بەجێهێشت کە لەوەتەی ساڵی 2001 ناچۆ لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکرد.

ناچۆ تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەی قادسیەی سعوودی واژۆ کردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ درێسی ئەو یانە سعوودییە دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button