بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

دەیەوێت رێچکەی ئاکام هاشم بگرێت؛ هەڵۆ فایەق 48 کاتژمێر مۆڵەت بە یانەی هەولێر دەدات

لەم هاوینە تاوەکو ئێستا 9 یاریزان ریزەکانی یانەی هەولێریان بەجێهێشتووە

Yariga App

یاریگا –

هەڵۆ فایەق زۆر لە چوونی بۆ یانەی شوڕتە نزیکبووەتەوە و 48 کاتژمێر مۆڵەتی داوەتە یانەی هەولێر بۆ ئەوەی لەبارەی داواکارییەکانی وەڵامی کۆتایی بدەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەڵۆ فایەق بەرگریکاری هەولێر 48 کاتژمێر مۆڵەتی بە یانەکەی داوە، بۆ ئەوەی لەبارەی ئەو داواکارییانەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیەتی، وەڵامی کۆتایی بدەنەوە، ئەگەر بەرگریکارە کەلارییەکە وەڵامەکەی یانەکەی لە ئاستی داخوازییەکانی نەبوون، یانەکە بەجێدەهێڵێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی شوڕتە لەسەر داوای موئمین سلێمان راهێنەری یانەکە بۆ گواستنەوەی هەڵۆ فایەق لەسەر هێڵە و دەیەوێت ئەو بەرگریکارەی قەڵاومنارە بگوازێتەوە ریزەکانی، چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو رۆژی هەینی لە نێوان مانەوەی لە هەولێر یان رۆیشتنی بۆ شوڕتە چارەنووسی هەڵۆ فایەق یەکلابێتەوە.

تاوەکو ئێستا نۆ یاریزان بەفەرمی لە هەولێر رۆیشتوون
تاوەکو ئێستا نۆ یاریزان بەفەرمی لە هەولێر رۆیشتوون

لەم هاوینە تاوەکو ئێستا 9 یاریزان ریزەکانی یانەی هەولێریان بەجێهێشتووە

تاوەکو ئێستا لەم هاوینە 9 یاریزان ریزەکانی یانەی هەولێریان بەجێهێشتووە، یانەکەی پایتەخت بەفەرمی مافی دەستبەرداربوونی بە نۆ یاریزانی یانەکەی داوەتەوە.

هەریەکە لە محەمەد قاسم، ئەحمەد مەکەنزی، ئاکام هاشم، عەلی شاخەوان، ئەمجەد رازی، لویس ئێدوار، عەلا خەلیل، خەلیفە ئەبو بەکر و یاسر سەلام بەفەرمی یانەی هەولێریان بەجێهێشتووە.

ئاکام هاشم رووی لە ریزەکانی شوڕتە کردووە و عەلی شاخەوانیش گرێبەستی لەگەڵ قوە جەوییە واژۆ کردووە و هەردوو یاریزانە کوردەکە وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەغدا یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button