یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی سعودیە، وادەی گەڕانەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی بۆ راهێنانەكانی ئەو یانەیە و ئامادەكارییان بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
ئێستا كریستیانۆ لە پشوودایە لە دوای بەشداریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024.
پۆرتوگال لە قۆناخی چارەكی كۆتایی لەسەر دەستی فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە ماڵئاواییان لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.
مبدئيا.. #رونالدو يظهر في ماربيا#النصرhttps://t.co/eanGkQHIGO
— صحيفة الرياضية (@ariyadhiah) July 23, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی ریازیەی سعودی، لە سەرەتایی مانگی ئاب كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگالی پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەكانی نەسرەوە دەكات.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، رۆناڵدۆ لەگەڵ ئیدارەی یانەكەی رێككەوتووە كە بەشی یەكەمی ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی نوێ جێبهێڵێت، لە بەشی دووەمەوە بەشداری مەشق و راهێنانەكان بكات كە لە سەرەتایی مانگی داهاتوو لە شاری مابیا لە ئیسپانیا دەست پێ دەكات.
بەوەش كریستیانۆ بەشداری لە یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر پۆرتۆ ناكات.
وەرزی رابردوو دۆن لەگەڵ نەسر بەشداری لە 45 یاریدا كرد و توانی 44 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.