دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

کۆمۆی ئیتاڵی داوای یاریزانێکی پەڕاوێزخراوی یوڤێنتوس دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی کۆمۆ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ خۆپڕچەککردن بۆ وەرزی نوێ بە گواستنەوەی یاریزان بۆ ریزەکانی.

کۆمۆ کە وەرزی رابردوو توانی سەربکەوێت بۆ سێریائەی، لەلایەن تێری هێنری و سێسک فابریگاسەوە پشکێکی خاوەندارێتی دەکرێت و ئەوەی دواتریان هاوکات راهێنەری یانەکەیشە.

یانەکە چەند رۆژێ پێش ئێستا رافایل ڤارانی فەڕەنسی گواستەوە و ئەمڕۆیش دەنگۆ هەبوو کە لە دوایین هەنگاوەکانیانن بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ عەلی جاسمی هێرشبەری عێراقی.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە سەرچاوەکەی مەیڵی ئینگلیزیە، یانە تازەسەرکەوتووەکە لە ئارسەر مێلۆ چوونەتەپێشەوە کە ئێستا ئەو یاریزانە بە تەواوەتی لە یوڤێنتوس پەڕاوێزخراوە و بۆ وەزی نوێیش لە پلانەکانی تیاگۆ مۆتای راهێنەردا نابێت.

ناوبراوە کە ساڵی 2018 لە گریمیۆی  وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بارسێلۆناوە، پێشبینی دەکرا وەک یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی ئەوروپا لە هێڵی ناوەڕاست بدرەوشێتەوە، بەڵام دوای تەنها دوو وەرز لە بلاوگرانا، بە بڕی 82 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکارییەکانەوە بە خانمە پیرەکەی ئیتاڵیایان فرۆشت. لەگەڵ یوڤی وردە وردە بەرەو خامۆش بوون رۆیشتووە و لە دوو ماوەی جیاوازدا بە خواستن جارێک بۆ لیڤەرپوول و کۆتا جاریش بۆ فیورێنتیان نێردراوە.

یاریزانە 27 ساڵانەکە وەرزی رابردوو لەگەڵ فیورێنتینا لە 33 یاری خولی ئیتاڵی دوو گۆڵی تۆمارکرد و پاسی سێ گۆڵیشی بە هاوتیمەکانی دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button