عێراقکوردستانگرنگترین

هه‌ڵگورد قه‌یس نزیكه‌ درێسی یانه‌ی دهۆك بپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی دهۆك گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد قه‌یس یاریزانی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، هه‌ڵگورد گرێبه‌ستی له‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك پێگه‌یشتووه‌، یه‌كێك له‌و یانانه‌ش یانه‌ی دهۆكه‌، سبه‌ی باوكی یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێكه‌وتن یاریزانه‌كه‌ وه‌زری داهاتوو درێسی هه‌ڵۆكانی چیا بپۆشێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ڵگورد پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌ گرێبه‌سته‌كانی یانه‌كانی باشور و خوارووی عێراق بكاته‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ يانه‌ كوردستانیه‌كانی به‌شدار له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق گفتوگۆ بكات، پێشتریش یانه‌ی هه‌ولێر به‌زاره‌كی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ گفتوگۆیان كردبوو، به‌ڵام بەهۆی نەبوونی بودجەی بەردەست تاوەکو ئێستا یانەکەی قەڵاومنارە نەیتوانیوە هیچ  گرێبەستێك یەکلا بکاتەوە.

هه‌ڵگورد قه‌یس له‌ خولی لاوانی عێراق یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و له‌ خولی نایابی كوردستانیش یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێره‌، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقیش مانگی رابردوو به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیه‌تی لاوانی رۆژئاوایی ئاسیا كرد و 3 گۆڵی كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button