بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت؛ ئیڤان خالید ریزەکانی کارەبای بەجێهێشت و لە گەڕانەوەی بۆ یانەی هەولێر نزیکە

نەفتی میسان و نەفتی بەسرە و نەفتیش ئۆفەریان پێشکەشی کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئیڤان خالید ریزەکانی کارەبای بەجێهێشت و لە گەڕانەوەی بۆ یانەی هەولێر نزیکە و چەند یانەیەکی دیکەش ئۆفەریان پێشکەش کردووە.

ئیڤان خالید ناوەڕاستکاری یانەی کارەبا بەفەرمی ریزەکانی یانەکەی بەغدای بەجێهێشت و مافی دەستبەرداربوونی لە یانەکەی وەرگرتەوە کە ساڵێک لە گرێبەستەکەی مابوو، ئەو یاریزانە کوردە لە گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی یانەی هەولێر نزیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەمیر بابۆ راهێنەری یانەی هەولێر کە پێشتر راهێنەرایەتی ئیڤانی کردووە، دەیەوێت ئەو ناوەڕاستکارە بگەڕێنێتەوە هەولێر و جارێکی دیکە لەژێر سەرپەرشتی بابۆ یاریی بکاتەوە.

جگە لە هەولێر، هەریەکە لە یانەکانی نەفتی میسان و نەفتی بەسرە و نەفت ئۆفەریان پێشکەشی ئیڤان کردووە کە لەلایەن لوئەی سەڵاحەوە سێ وەرز لەمەوبەر گواسترایەوە ریزەکانی یانەی کارەبا، یانەکانی کەرخ و حدوود و کەربەلاش گرنگی پێدەدەن و ئارەزوو دەکەن بیگوازنەوە.

ئیڤان خالید 8ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 1991 لەدایکبووە و وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی کارەبا بەشداریی جامی یەکێتیی ئاسیای کرد و پێشتر لە ریزی یانەکانی نەفتی وەسەت و زاخۆ یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button