ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستۆن ڤیلا ئەستێرەیەكی گواستەوە ریزەكانی

بۆ جێگای موسا دیابی...

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی ئامادۆ ئۆنانای بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ئێڤەرتنی گواستەوە ریزەكانی.

هەژماری فەرمی ئاستۆن ڤیلا لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ئامادۆ ئۆنانای بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


ئامادۆ ئۆنانا بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2029 بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئاستون ڤیلاوە كرد.

وەرزی رابردوو ڤیلا بە راهێنەرایەتیكردنی ئونای ئێمری توانیان پلەی چوارەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنن و بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەكەن.

ئۆنانا ساتی واژۆكردنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا

ئۆنانا لە هاوینی 2022 بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی لیلەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە كرد.

بە درێسی ئێڤەرتنەوە بەشداری لە 72 یاری كرد و توانی چوار گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button