بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ نوێترین زانیاری لەبارەی جموجۆڵەکانی هەولێر لە گواستنەوەی یاریزانان

یانەکە بەهۆی نەبوونی بودجەی بەردەست تا ئێستا هیچ گرێبەستێکی نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەر لە گفتوگۆدایە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەی بەردەست تا ئێستا نەیتوانیوە گرێبەستەکان یەکلا بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ سێ بۆ چوار یاریزانی پیشەگەر لەگفتوگۆدایە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەی بەردەست تاوەکو ئێستا یانەکەی قەڵاومنارە نەیتوانیوە هیچ یەکێک لەو گرێبەستانە یەکلا بکاتەوە.

تاوەکو ئێستا لەم هاوینە دوو یاریزان (محەمەد قاسم و ئەحمەد حەسەن مەکەنزی) بەفەرمی ریزەکانی یانەی هەولێریان بەجێهێشتووە و چارەنووسی یاریزانەکانی دیکە نادیارە.

یانەی هەولێر بەهۆی نەبوونی بودجەی بەردەست، تاوەکو ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نەیتوانیوە هیچ گرێبەستێک واژۆ بکات، بەرپرسانی یانەکە چاوەڕێ دەکەن ئەم هەفتەیە پارەیان پێبدرێت، بۆ ئەوەی دەست بە واژۆکردنی گرێبەستەکانیان بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بکەن.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو، بڕیارە لەم هەفتەیەدا یانەی هەولێر بڕی 1.7 ملیار دینار وەربگرێت بۆ ئەوەی دەست بە گواستنەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستی بەشێک لە یاریزانەکانی بکات، بەڵام هێشتا یانەکەی پایتەخت لە چاوەڕوانیدایە.

هەولێر وەرزی رابردوو بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ پلەی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا و لەسەر دەستی سەمیر بابۆ راهێنەری یانەکە لە خولەکە مایەوە، لەکاتێکدا لە لێواری دابەزیندا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button