ئیسپانیاگرنگترین

هه‌موو شتێك له‌باره‌ی كۆشكه‌ شاهانه‌كه‌ی ئێمباپێ له‌ مه‌درید بزانه‌

رووبه‌ری زه‌وی كۆشه‌كه‌كه‌ 3000 مەتر چوارگۆشەیە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ پارەیەکی زۆری لە کۆشکێکی زەبەلاح خەرج کردووە کە بەهاكه‌ی 9 ملیۆن پاوه‌نده‌، کە خاوەنەکەی گاریس بەیڵی ئەستێرەی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌دید و هه‌ڵبژارده‌ی وێلز بوو، هەموو ئەو شتە گرانبەهایانەی تێدایە کە یاریزانێکی دیاری تۆپی پێ بیەوێت.

كۆشكه‌كه‌ی کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا، دەکەوێتە گەڕەکی لافینکا 13 کیلۆمەتر لە ناوەڕاستی مەدریدەوە دوورە،کۆشکەکە لە مانگی حوزەیرانی 2022 بۆ فرۆشتن خرایە بازاڕەوە، ئەو کاتەی بەیڵ ئیسپانیای بەجێهێشت و چووه‌ ئه‌مه‌ریكا.

کۆشکی لوکس پێکهاتووە لە 8 ژووری نوستن و 11 حەمام و چەند باڵکۆنێک و ژوورێکی سینەما و مەلەوانگەیەک و گەراجێک کە 6 ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت، رووبه‌ری زه‌وی كۆشه‌كه‌ی ئێمباپێ 3000 مەتر چوارگۆشەیە.

ماڵە نوێیەکەی ئێمباپێ یاریگای تۆپی پێ و یاریگای باسکە و شوێنی گۆڵفی تێدایه‌، گاریس بەیڵ، یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید، زۆر حەزی لە گۆڵف بووە، هەروەها خانووەکە کۆمەڵێک رێکاری ئەمنی بەهێزی تێدایە، لەوانە کامێراکان، تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو تێدایه‌ و سیستەمێکی زەنگی بەستراو لەگەڵ پۆلیسی ئیسپانیا، چوارده‌وری ماڵه‌كه‌ی به‌هێزێكی ئەمنی 24 کاتژمێری بۆ پاراستنی ئێمباپێ لێیه‌.

یاریزانه‌ نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید دەیتوانی خانووێك لە دڵی مەدریددا بکڕێت، بەڵام كۆشكێكی تایبەتتری لە باکووری پایتەختی ئیسپانیا هەڵبژارد، پێشتریش له‌ فه‌ڕه‌نیسا له‌ کۆشکێکی 7.2 ملیۆن پاوەنددا بوو کە رووی لە تاوەری ئیڤڵ بوو.

ئێمباپێ تاکە یاریزان نییە کە خاوەنی كۆشكێكی تایبه‌تبێت لە گەڕەکی بەناوبانگی لافینکا، تۆنی کرۆس، سێرجیۆ ڕامۆس، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و زیدان لەو ناوچەیە دەژیان.

بەیڵ سەرەتا بۆ فرۆشتنی كۆشه‌كه‌ی داوای 11 ملیۆن پاوه‌ندی ده‌کرد ، بەڵام دواجار به‌ 9  ملیۆن پاوەند بە ئێمباپێ فرۆشرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button